
مووچەی مانگی 2
بەغدا هەموو ئامادەكارییەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی تەواو كردووە و چاوەڕێی هەرێمە كە تا ئێستا 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی ئامادە نەكردووە، دارایی عێراق بە حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە، 120 ملیارەکە بنێرن مووچەی مانگی دوو رەوانە دەکەن.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی كانوونی دووەمی ڕەوانەی بەغدا كرد، بەڵام دوای سێ ڕۆژ هێشتا ئەو 120 ملیارەی ئامادە نەكردووە كە پێویستە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدا ڕەوانە بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێمەوە، دوای گەیشتنی لیستی مووچە بە بەغدا، لەئێستادا وردبینیكردن تیایدا كۆتایی هاتووە، هاوكات وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لەسەری ڕێككەوتوون، وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەو پێیە لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە و نوسراوی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت بۆ دارایی عێراق نێردراوە تەنها ئەوەندە مەاوە دارایی هەرێم 120 ملیار دینارەکە رەوانە بکات تاکو مووچەی مانگی دوو تەمویل بکرێت.
ئەوەخراوەتە روو، لە ئێستادا دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی 120 ملیار دینارەکەیە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە رەوانە دەکرێت، پێشتریش عەلی حەمەساڵح رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمرۆ 120 ملیار دینارەکە رەوانە بکرێت دارایی عێراق لە دوای سێ رۆژ پارەکە تەمویل دەکات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









