عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵیادی بانگەوازی ئاشتیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

نوێترین وێنەی ئۆجەلان
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکی نوێدا بەبۆنەی ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی، ڕایگەیاند کە سەردەمی “سەرهەڵدانی نەرێنی” و خەباتی چەکداری تێپەڕێنراوە و ئێستا کاتی گواستنەوەیە بۆ سیاسەتی دیموکراسی و یەکگرتن (ئینتیگراسیۆن)، دەڵێت “دەبێت پەکەکە لە رووی فیزیکییەوە خۆی لە هەموو توندوتیژییەک بەدوربگرێت”.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان:
“بانگەوازەکەمان لە 27ی شوباتی 2025، بەیانی ئەوەیە کە لەو شوێنەی سیاسەتی دیموکراسی جێگیر دەبێت، چەک واتای خۆی لەدەست دەدات؛ بەیاننامەیەکی رۆشنە کە سیاسەت هەڵبژێردراوە و تەواوکەری پرەنسیپەکانە. ئێمە بە ئیرادە و پراکتیکێکی تاکلایەنە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی قۆناغی سەرهەڵدانی نەرێنیمان تێپەڕاند. ئەنجامدانی پرۆسەکە لە رابردوو، توانا و هێزی ئێمەی بۆ گفتوگۆ دوپات کردووەتەوە و دەتوانین رێگە خۆشبکەین بۆ گواستنەوە لە سیاسەتی توندوتیژی و پارچەبوونەوە بەرەو سیاسەتی دیموکراسی و یەکگرتن (ئینتیگراسیۆن).
بانگەواز، کۆنفرانس و کۆنگرەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بوون. بڕیارەکانی رێکخراو بۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری، تەنیا رەتکردنەوەی رەسمی و پراکتیکی توندوتیژی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی دەروونیشە بەرەو رێگەیەکی سیاسی. ئەمە لە هەمان کاتدا راگەیاندنی رێککەوتنی دەروونی بوو لەگەڵ کۆماردا.
من ئیرادەی بەڕێز ئەردۆغان، بانگەوازەکەی بەڕێز باخچەلی، هاوکارییەکەی بەڕێز ئۆزەل و هەوڵەکانی هەموو ئەو کەس و دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنییانەی تر کە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد، بە زۆر گرنگ دەبینم. بەتایبەتیش هاوڕێمان سری سورەییا جارێکی دیکە بە رێز و حەسرەتێکی زۆرەوە بەبیر دێنمەوە.
تورک بێ کورد، کوردیش بێ تورک نابن. ئەم دیالەکتیکی پەیوەندییە خاوەن کارەکتەرێکی مێژوویی رەسەنە. نوسینە بنەڕەتییەکان لە پرۆسەی دامەزراندنی کۆماردا یەکێتی تورک و کوردیان نیشان دەدا. بانگەوازەکەمان لە 27ی شوبات هەوڵێکە بۆ زیندوکردنەوەی ئەو رۆحی یەکێتییە و داواکاری کۆماری دیموکراسییە. ئێمە مەبەستمان بوو میکانیزمی خوێن و ململانێ بشکێنین. لەبری بینینی مێژوویی و جدییەت و مەترسییەکان، ئەگەر بەپێی بەرژەوەندی سیاسی کورتخایەن و تەسک بجوڵێینەوە، ئەوا هەموومان لاواز دەکات. هەوڵدان بۆ بەردەوامبوونی ئینکار و سەرهەڵدان، هەوڵدانە بۆ بەردەوامبوونی گەورەترین نادروستی. ئێمە ئەو ئاستەنگانەی بەردەم یەکێتی لادەبەین کە لە دوو سەد ساڵی رابردوودا ویستراوە ئەو یەکێتییە بشێوێندرێت، ئێمە مەرجەکانی یاسای یەکێتی پێکدەهێنین. دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین لەسەر ئەوەی چۆن بێینە پاڵ یەک و ژیانی پێکەوەیی بونیات بنێین.
ئێستا دەبێت لە قۆناغی نەرێنییەوە تێپەڕین بۆ قۆناغی ئەرێنی بونیاتنان. رێگە بەرەو سەردەم و ستراتیژێکی نوێی سیاسەت دەکرێتەوە. ئامانجمان ئەوەیە سەردەمی سیاسەتی توندوتیژی کۆتایی پێ بهێنین و پرۆسەیەک لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراسی و سەروەری یاسا دەستپێبکەین. ئێمە داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە دەکەین کە لەم بوارەدا دەرفەت دروست بکەن و بەرپرسیارییەتی بگرنە ئەستۆ.
کۆمەڵگەی دیموکراسی، رێککەوتنی دیموکراسی و یەکگرتن، بنەماکانی هۆشیاری قۆناغی ئەرێنین. قۆناغی ئەرێنی رێگاکانی تێکۆشانی زۆرەملێ و توندوتیژی وەلا دەنێت. ئامانجی بونیاتنانی ئەرێنی دەستبەسەرداگرتنی هیچ دامەزراوە یان پێکهاتەیەک نییە، ئامانج ئەوەیە هەر تاکێک لە کۆمەڵگەدا بتوانێت بەرپرسیارییەتی وەربگرێت و بەشداری لە بونیاتنانی کۆمەڵایەتیدا بکات. ئامانج ئەوەیە بونیاتنان پێکەوە و لەناو کۆمەڵگەدا بێت. گروپە چەوساوەکان، گروپە نەتەوەییەکان، گروپە ئایینی و فەرهەنگییەکان دەتوانن بە تێکۆشانی دیموکراسی بەردەوام و رێکخراو خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن. لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگە کە دەوڵەت وەڵامی وەرچەرخانی دیموکراسی بداتەوە.
یەکگرتنی دیموکراسی بە لایەنی کەمەوە بەقەد سەرەتای دامەزراندنی کۆمار گرنگە. ئەوە بانگەوازێکە کە بەقەد ئەو واتای هەیە و داهاتوو و دەوڵەمەندی لەخۆ دەگرێت. لە بنەماکەیدا مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراسی هەیە. ئەوە جێگرەوەیەکە بۆ رێگاکانی پارچەبوون یان رێگاکانی ئاسیمیلاسیۆنی پێچەوانە. بۆ گواستنەوە بەرەو یەکگرتنی دیموکراسی، پێویستمان بە یاساکانی ئاشتی هەیە. چارەسەری کۆمەڵگەی دیموکراسی، بونیاتنانی تەلارسازی و یاسایەک لە چوارچێوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و فەرهەنگیدا پێشبینی دەکات.
زۆرێک لە کێشە و قەیرانانەی ئەمڕۆ رووبەڕوومان دەبنەوە، بەهۆی نەبوونی یاسایەکی دیموکراسییەوەیە. ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراسیدا بەرگری لە چارەسەرێکی یاسایی دەکەین. پێویستمان بە تێڕوانینێکە کە بۆ کۆمەڵگەی دیموکراسی و بۆ دیموکراسی فەزا دروست بکات و بۆ ئەمەش گەرەنتی یاسایی بەهێز بونیات بنێت.
هاوڵاتیبوون دەبێت لەسەر بنەمای پەیوەندی بە دەوڵەتەوە بێت، نەک لەسەر بنەمای سەر بە نەتەوەیەک بوون.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









