
پارەی عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
هەرچەندە دوێنێ لە ڕێگەی بانكی ئەهلی عێراقی NBIدەستكرا بە دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان كە بڕەكەی 71 هەزار دیناربوو، بەڵام دواتر وەزارەتی پێشمەرگە بڕەكەی بۆ 62 هەزار دینار كەمكرایەوە و ئەوانەشی 71 هەزارەكەیان وەرگرتووە مانگی داهاتوو لێیان وەردەگیرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، هیشتا وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی وەزارەتی دارایی هەرێمی ئاگادار نەكردووەتەوە لە دەستكردن بە دابەشكردنی بڕی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو، بەڵام بانكی ئەهلی عێراقی NBI تاك لایەنە دەستكردووە بە دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە كە دوێنێ خستبوویە سەر ژمارە حسابی ئەو پێشمەرگانەی لە لیواهاوبەشەكانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بانكە وەك دەستپێخەریەك بۆ ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزان ئەو كارەی كردبوو، بەڵام ئەو بڕە پارەی كە خستوویەتییە سەر ژمارەحسابی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان كە بڕەكەی 71 هەزار دینار بوو، زیاترە لەو برشە پارەیەی كە وا بڕیارە بۆ ئەم مانگە بدرێتە ئەو لیواهاوبەشانە كە بڕەی بریتییە لە 62 هەزار دینار.
SNNئەوەشی زانیوە كە هەر دوینێ بانكی ئەهلی عێراقی دەستیكرد بە ڕاگرتنی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە، هاوكات ئەو پێشەرگانەشی كە پارەكەیان ڕاكێشاوە بۆ مانگی داهاتوو بڕی جیاوازییەكەیان لێوەر دەگیرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی داهاتوو بەفەرمی وەزارەتی پێشمەرگە دەستدەكات بەخەرجكردنی هاوكارییەكە كە بڕەكەی 62 هەزار دینارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
41 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









