ئەم هەفتە پۆستی سەرۆککۆمار و چارەنوسی مالیکی یەکلادەکرێتەوە

سودانی و مالیکی
عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی دووشەممە کۆ دەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات، لە کۆبوونەوەکەشدا چارەنوسی مالیکی یەکلادەکرێتەوە.
هاوکات، نوری مالیكی تا ئێستا تاکە کاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکا و ناڕەزایەتیی ناوخۆیی بەشێک لە سەرکردەکان، تا ئێستا نەتوانراوە بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدکردنی بدرێت.
لەسەر هەمان بابەت شەوی رابردوو کەناڵی “حوڕە”ی ئەمریکی کە بە زمانی عەرەبی پەخش دەکات لە زاری ڕاوێژکارێکی حکوومەتی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکات بە سەپاندنی سزاکان بەسەر عێراقدا ئەگەر مالیکی نەکشێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە “سزاکان بە کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی پێشوو دەست پێدەکەن و لە داهاتووشدا دامەزراوە حکوومییەکان و ئەو کەرتانەش دەگرێتەوە کە لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، بەتایبەتی ئەو بانکانەی کە بەرپرسیارن لە پرۆسەی گواستنەوەی دراو بۆ دەرەوە”.
بەپێی وتەی ڕاوێژکارە حکوومییەکە: “بەرپرسانی عێراق بە باراکیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان لە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر کەسایەتییەکاندا تێدەگەن، بەڵام ئەگەر بابەتەکە بگاتە دامەزراوە حکوومییەکان وەک کۆمپانیای نیشتمانیی فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) و بانکی ناوەندی، ئەوا ئەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە کە رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی دۆخی گشتی لە وڵاتدا”.
لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕاوێژکارەکە ڕایگەیاندووە کە باراک هیچ کۆمێنتێکی لەسەر مەترسییەکانی عێراق نەبووە، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە هەڵوێستی ئەمریکا لە ڕەتکردنەوەی نوری مالیکی لە ڕوانگەی واشنتنەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ شێوازی پەیوەندییەکانی داهاتوو لەگەڵ بەغدا.
جەختیکردەوە، واشنتن تا کۆتایی هەفتەی ڕابردووی وەک مۆڵەت دابووە لایەنە سیاسییەکان، بەڵام سەرکردە سیاسییەکان داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەیان کردووە بۆ ماوەیەکی زیاتر، بە مەبەستی پێدانی کاتی پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کاندیدکردنی مالیکی.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









