
دۆلار و دینار
بەهۆی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، بەهای دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ماوەی تەنیا یەک کاتژمێردا بۆ هەر 100 دۆلارێک 3,000 دینار لە بەهای دینار دابەزیوە.
دۆخی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان
دانا مەولود، مامەڵەکارى دراو لە بازاڕى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەهاى 100 دۆلار گەیشتووەتە 156,000 دینار. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک کاتژمێری ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 153,000 دینار بووە، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی ئێران، خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادیکردووە.
پێشبینییەکان بۆ زیاتر دابەزینی بەهای دینار
کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراو لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا لە هەولێر بەهای 100 دۆلار بە 155,500 دینارە. ناوبراو دووپاتی کردەوە کە لە ئەگەری بەردەوامیی شەڕ و گرژییەکاندا، پێشبینی دەکرێت بەهای دینار زیاتر داببەزێت و نرخی 100 دۆلار بگاتە 160,000 دینار.
نرخی دۆلار لە بەغدا
هاوشێوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە بازاڕی کیفاح لە بەغدا بەهای دینار دابەزینی هاوشێوەی تۆمار کردووە. بەپێی دواین زانیارییەکان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لەوێشدا بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 156,000 دینار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









