دووەم بەهێزترین شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN –
دوابەدوای ماوەیەک لە سستی و لاوازبوونی دۆخی کەشوهەوا، جارێکی دیکە تەوژمە هەوایەکی شێدار و بەهێز لە ناوچە کەمەرەییەکان و باشووری زەریای ئەتڵەسییەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەکات. ئەم شەپۆلە کە هاوشێوەی “شەپۆلە مێژووییەکەی مانگی 12ی 2025” وەسف دەکرێت، مەترسی لافاو و بارانی توند لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
کات و ماوەی کارکردنی شەپۆلەکە
بەپێی پێشبینییەکان، گۆڕانکارییەکان لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە، ڕێکەوتی 12ی 3ی 2026 دەستپێدەکەن و کاریگەرییەکانی تا 24ی 3ی 2026 بەردەوام دەبن.
سوپەرسێڵ و تۆرنادۆ؛ هۆشداریی دەدرێت
لە ئەنجامی بەریەککەوتنی هەوای شێدار و گەرم لەگەڵ هەوای ساردی چینە بەرزەکانی ئاسمان، هەوری قەبارە گەورەی (Supercell) دروست دەبن.
-
لووتکەی شەپۆلەکە: ڕۆژانی 15 و 16ی مانگ ناجێگیرییەکە دەگاتە ئەوپەڕی و لێزمە بارانی توند و تەرزەی گەورە دەبارێت.
-
مەترسییەکان: لە ناوچە گەرمەکان ئەگەری دروستبوونی گەردەلولی (تۆرنادۆ) هەیە.
-
پلەی گەرما: پلەکانی گەرما (3 بۆ 5) پلە بەرز دەبنەوە؛ ڕۆژان فێنک و شەوان سارد دەبێت.
پێشبینی ڕێژەی بارانبارین (12 تا 24ی مانگ)
نەخشەی بارانبارین بەم شێوەیە دابەش دەبێت:
-
سلێمانی، دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە، سۆران و ڕاپەڕین: بڕی (150ملم تا زیاتر لە 300 ملم) باران دەبارێت.
-
گەرمیان، کەرکوک و ناوچەکانی عێراق: بڕی (70 ملم تا زیاتر لە 150 ملم) باران دەبارێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









