ئەمشەو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پەرلەمانتارێكی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن

دانيشتنی پەرلەمانی عێراق
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات بریارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدات، لە كۆبوونەوەكە دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دەدرێت، هاوكات چەند ئەندامێكی نوێش سوێندی یاسایی دەخۆن
د. بڕیار ڕەشد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بیگوێرەی ئەو خشتەی كارەی بەدەستمان گەیشتووە، وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتژمێر نۆی شەو، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە (12)ی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی كارنامەی راگەیەندراو، بڕیارە چەند ئەندامێكی نوێ وەك جێگرەوە سوێندی دەستووری بخۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلە دانیشتنەكەی ئەمشەودا دەنگیش لەسەر پێكهاتەی كۆتایی لیژنە هەمیشەیییەكانی پەرلەمان بدرێت، پاشان گفتوگۆی گشتی دەكرێت لەسەر كۆی بابەتەكانی پەیوەست بە دۆخی شەڕوو ئالۆزییەكانی ناوچەكە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو كەسانەی لە دانیشتنەكەی ئەمشەودا سوێندی یاسایی دەخۆن ئەوانەن كە شوێنی ئەو ئەندامانە دەگرنەوە كە پێشتر بە هەر هۆكارێكی وەك دەستلەكاركێشانەوە، وەرگرتنی پۆست، گەڕانەوە بۆ پۆستی پێشتری خۆیان، یان كۆچی دوایی كورسییەكانیان چۆڵ بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









