
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، ئەمریکا ئامانجەکانى لە ئێران بەدیهێناوە و ئێران تواناى دروستکردنى چەکى ئەتۆمى نەماوە، دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر کورد ببنە سەرى ڕمەکە کارەسات ڕوودەدات.
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەی “ئەنسێنسەرد کە ڕۆژنامەوانى ناودار پێرس مۆرگان پێشکەشى دەکات و ماناى بەرنامەکەى بێ سانسۆرە واتا هیچ سانسۆرێک بۆ پرسیارەکان و وەڵامەکان نیە، ئاماژەى بە دوا پەرەسەندنە ئەمنى و سیاسییەکانى ناوچەکە لە دواى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد و ئاماژەى بەوەکرد، ئەمریکا زۆربەى ئامانجەکانى لە ئێران پێکاوە و حکومەتى تاران تاڕادەیەک بەهێزکراوە و هیچ توانایەکى بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى نەماوە.
لە بارەى ڕۆڵى هێزە کوردییەکان لە جەنگەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاند، تورکیا زۆر بەڕوونی ئەوەیان بۆ ڕوونکردوونەتەوە کە ئەوە بە تەواوی قبووڵنەکراوە و ئەوان نیگەرانیی ڕەوای خۆیان هەیە.
جگەلەوەش ترسێک هەیە لە کاردانەوەی تووند لەلایەن خودی ئێرانییەکانەوە، کە گەلێکن لە جیابوونەوە یان دابەشبوونی وڵات دەترسن.
بافڵ تاڵەبانى جەختیشیکردەوە، ئەگەر کورد ببنە سەری ڕمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواوە. لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان زۆربەیان لەوە تێگەیشتوون.
هەروەها سەرۆکى یەکێتى، لە بەرنامەکەدا ئاماژەى بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هەستى بە خەمخۆرییەکی ڕاستەقینە کرد، پێى وایە سەرۆک ترەمپ لایەنگرى جەنگ نییە و ناچارکراوە ئەو بڕیارە بدات.
وتیشی، لە پەیوەندییەکەدا دەرکەوت، ترەمپ بایەخ بە عێراق و گەلى کورد دەدات و بە ڕوونی سوپاسگوزاریان بوو بۆ ئەو ساڵانەی کە لە بواری سەربازی و … لە شەڕی دژی داعش و ڕووخاندنی سەدام حوسێن هاوکارییان بوون.
لە کۆتایی بەرنامەکەشدا، پێرس مۆرگان، پرسیارى رووخانى دەسەڵاتى سەدام حوسێن و واژۆنەکردنى بڕیارى لە سێداردانى لەلایەن سەرۆک مام جەلال یەکەم سەرۆککۆمارى هەڵبژێردراوى عێراقى لە بافڵ جەلال تاڵەبانى و سەرۆکى یەکێتى لە وەڵامدا وتی: کاتێک، سەدام حوسێن لە قۆناغێکدا لە هەموو کەسێکی عێراق خۆش بوو، تەنها لە باوکى نەبێت.
پاشان کاتێک کاتی واژۆکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی هات، باوکى واژۆی نەکرد و وتی: خوێنێکی زۆر ڕژاوە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









