
SNN-
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران ڕابگیرێن ئەو کات تارانیش هێرشەکانی بەرامبەر ئەو وڵاتانە ڕادەگرێت.
بوونى ئەمریکا دەبێتە هۆى دابەش بوون
بەقائی، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی وڵاتانی ناوچەکە بە هۆکاری سەرەکی نا سەقامگیری ناوچەکە دەزانێت و دەڵێت، بوونی ئەمریکییەکان دەبێتە هۆی دابەشبوونی خاکی ئەو وڵاتانە و تێکدانی پەیوەندییە دۆستانەکان.
بەقائى: بۆچى گەروى هورمزمان داخستووە؟
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بارەی داخستنی گەرووی هوورمز لە لایەن وڵاتەکەیەوە گوتی “لێمان دەپرسن بۆچی گەرووی هوورمزمان داخستووە، ئێمەش دەڵێن لەبەر ئەو ناسەقامگیرییە ئاسایشەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە سەپاندوویانە ئەوەش کێشەی گەورەى ناوەتەوە”.
ئێران لەچەند ڕۆژى ڕابردوو چیکردووە؟
ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى، لە زارى چەند بەرپرسێکى کۆشکى سپی ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئێران لانى کەم 10 مینى لە ئاوەکانى گەرووى هورمز چاندووە، بەڵام ڕوون نییە ئایا ئێران بەردەوام دەبێت لەسەر چاندنى مین لە گەرووى هورمز یاخود نا.
ترەمپ هەڕەشەیکرد
لە کاردانەوەى ئەو هەنگاوەى ئێرانیشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تروس سۆشیال، هەڕەشەى توندى لە ئێران کرد و دووپاتیکردەوە، ئێران ڕووبەڕووى هێرشى بێوێنە دەبێتەوە، ئەگەر بێتوو مینەکان لە گەرووى هورمز هەڵنەگرێتەوە.
بە ماوەیەکى کەم دواى هەڕەشەکەى ترەمپ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە (سینتکۆم)، لە تۆمارێکى ڤیدیۆیی دا دیمەنى تێکشکاندنى 16 بەلەمى ئێرانى تایبەت بە چاندنى مینى بڵاوکردەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









