کۆمپانیا گەشتیارییەکان: ڕۆژانە 80 گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێتەوە

SNN-
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی پەکخستووە و تەنیا لە یەک مانگی ڕاگرتنی گەشتەکاندا، هەر کۆمپانیایەک زیاتر لە 10,000 دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
وەستانی گەشتەکان لە کاتی زێڕیندا
جەنگی ئێران لە کاتێکدا دەستی پێکردووە کە وەرزی زێڕینی گەشتیارییە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ڕووبەڕووی گرفتی گەورە بوونەتەوە. بەپێی ئامارەکان، ڕۆژانە لە نێوان 70 بۆ 80 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە.
زیانە داراییەکانی هێڵە ئاسمانییەکان
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و سلێمانی زیانی هەزاران دۆلاری بە هێڵە ئاسمانییەکان و کۆمپانیاکان گەیاندووە. تەنیا ڕاگرتنی هەر گەشتێکی فڕۆکە، بڕی 450 دۆلار زیان بە هێڵی ئاسمانیی عێراق دەگەیەنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا هەزاران گەشت لە سەرتاسەری وڵات ڕاگیراون.
قەبارەی زیانی کۆمپانیا گەشتیارییەکان
کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان، لە یەک مانگی ڕاگرتنی گەشتەکاندا بڕی 2,000 بۆ زیاتر لە 10,000 دۆلار زیانیان بەردەکەوێت. سەرەڕای نەمانی داهات، کۆمپانیاکان ناچارن کرێی ئۆفیس، مووچەی کارمەندان و باج و زەریبەکانی حکومەت بدەن.
کەڵەکەبوونی زیانەکانی جەنگ
کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هێشتا زیانەکانی شەڕی 12 ڕۆژەی ڕابردوویان قەرەبوو نەکردووەتەوە کە تێیدا هەر کۆمپانیایەک بەلایەنی کەم 5,000 بۆ 6,000 دۆلار زیانی بەرکەوتبوو. ئێستا ئەم جەنگە نوێیە فشارە داراییەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە دووقات کردووەتەوە و دۆخەکەی گەیاندووەتە قۆناغێکی سەخت.
کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان 806 کۆمپانیا، نووسینگە و بریکاریی گەشتیاری بوونیان هەیە. هەموو ئەم ناوەندانە بەهۆی دۆخی جەنگ و داخستنی کایەی ئاسمانییەوە، ڕووبەڕووی مەترسیی دارایی و پەککەوتنی کارەکانیان بوونەتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









