
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کێڵگەی گازی “پارس” لە ئێران، دەشڵێت، ” ئیسرائیل چیتر هێرش ناکاتە سەر ئەو کێڵگە گازییەکە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، “ئیسرائیل لە ئەنجامی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشێکی تووندی کردووەتە سەر بەشێکی کێڵگەی گازی ” پارس” لە ئێران.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگاداری ئەو هێرشە نەبووە و وڵاتی قەتەریش بە هیچ شێوەیەک دەستی لەو کارەدا نەبووە و زانیاری پێشوەختەشی نەبووە.”
وتیشی، “ئێران بەهۆی نەبوونی زانیاری دروست بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە دامەزراوەکانی گازی سروشتی (LNG)ی وڵاتی قەتەر، کە ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیل ئەنجامدراوە.”
ترەمپ دەشڵێت، “ئیسرائیل چیتر هێرش ناکاتە سەر ئەو کێڵگە گازییە، مەگەر ئێران بڕیارێکی نادروست بدات و هێرش بکاتە سەر لایەنێکی بێتاوان وەک قەتەر ، لەو حاڵەتەشدا ئەمریکا چ بە هاوکاری ئیسرائیل بێت یان بە تەنیا، تەواوی کێڵگەی گازی پارس دەتەقێنێتەوە.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد “هەرچەندە نامەوێت ئاستێکی لەو شێوەیە لە وێرانکاری و تووندوتیژی بەکاربهێنین بەهۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لەسەر داهاتووی ئێران، بەڵام ئەگەر دامەزراوەکانی گازی قەتەر جارێکی دیکە بکرێنە ئامانج، لە سڕینەوەی کێڵگە گازییەکەی ئێران سڵ ناکەینەوە.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









