
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی یەکگرتووی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست؛ شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-03-2026
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە. لە کاتەکانی ئێوارەدا، نمەباران لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا و باشووری هەرێم دەستپێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ تەواوی ناوچەکان درێژ دەبێتەوە. لە کاتەکانی شەودا دابارین زیاد دەکات و دەبێتە بارانی بەردەوام، پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، بەڵام لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێم لەوانەیە بگاتە سەرووی 40 کم/ک.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی 20-03-2026
بەهۆی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە، ئاسمانی هەرێم بە هەوری باراناوی دەمێنێتەوە و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، دابارین بۆ تاوەباران و هەورەتریشقە دەگۆڕێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئەم ئەگەرە کەمترە. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو و بە ڕێژەی 5 بۆ 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 19 | سبەی 13
سلێمانی: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
دهۆک: ئەمڕۆ 18 | سبەی 11
کەرکووک (گەرمیان): ئەمڕۆ 20 | سبەی 17
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 18 | سبەی 13
زاخۆ: ئەمڕۆ 19 | سبەی 12
سۆران: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
پیرمام: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 18 | سبەی 12
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 7 | سبەی 2
خێرایی و ئاراستەی با
ئاراستەی با لەم 48 کاتژمێرەدا بەگشتی بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 25 کم/ک دەبێت، مەودای بینینیش بەهۆی دابارینەوە لە هەندێک ناوچە بۆ 4 بۆ 6 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









