بارانبارین کۆتایی نەهاتووە… شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی دەڵێت: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە 21-3-2026، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی توندی ناجێگیریی کەشوهەوا، کە مەترسیی دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزەی لێدەکرێت.
بارانبارین دەستپیدەکاتەوە
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەە کە لە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شەمەوە 21/3/2026 لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەش ناجێگیر ئەبێتەوە و هەورە بروسکەی توند و تەرزە و بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی عەسر بۆ ئێوارە تاوە بارانەکان بەخوڕتر ئەبن و لەهەندێ شوێندا ئەگەری بارینی تەرزەیەکی زۆریش ئەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەکاندا ، بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو ناجێگیریە کەم ئەبێتەوە و هەورە بروسکە و تاوە باران بە رێژەی مامناوەند بەردەوامی ئەبێت .
کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟
سەبارەت بە کەشی سبەی یەکشەممە 22/3/2026 ئاماژەی بەوەشکردووە کە جارێکی دیکە کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکەش و بەرگەهەوای ناوچەکەدا چالاکتر ئەبێتەوە و شەپۆلێکی بەهێزی هەورە بروسکە و تەرزە و لێزمە باران سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە و تا کاتەکانی شەو کاریگەریەکانی ناوبەناو بەبەهێزی بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی بای باشوری رۆژهەڵات لەکاتەکانی بەیانی بۆ ئێوارە بەخێرای 20-35کم/ک و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و هەولێر خێرای باکە زیاتر ئەبێت هەندێک کات بۆ زیاتر لە 50کم لە کاتژمێرێکدا.
کاتی شەپۆلە بەهێزەکە
دەشڵێت” بەهێزترین ماوەی دابارینی باران و تەرزە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک و نەینەواو لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەبێت و لەو ماوەیەدا ئەگەری دروستبوونی لافاویش ئەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری قەزای ئاکرێ و ئامێدی و دەڤەری بادینان و بارزان بەگشتی ، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و گەرمیانیش لە نێوان کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو هەورە بروسکە و و بارانی بەخوڕ چالاکتر ئەبێت و لەهەندێ شوێندا ئەگەری دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزەیەکی زۆریش ئەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









