عەبدوڵا ئۆجالان: جیاوازییەکانمان کراوەتە ناکۆکی و شەڕی نێوان گەلان

زیندانی ئیمراڵی
لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە خوێنرایەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە وڵاتانی ئیمپریالیزم دەستوەردان لە ناوچەکە دەکات.
دەرفەتی چەسپاندنی پێکەوە ژیانی ئاشتی
عەبدوڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشکرد، دەرفەتی ئەوە هەیە جارێکی دیکە پێکەوە ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچەسپێنن و دەبێت نەریتی دەوڵەتی شیعە و سوونە و کورد تێپەڕێنن و دەوڵەتی دیموکراسی دروستبکەین.
پرۆسەی ئاشتی
ئۆجەلان، دەربارەی پرۆسەی ئاشتیش ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لە گەڵ رۆح و ناوەرۆکی نەورۆز دەگونجێت و پێویستە هۆشیاری بڵاوبکەینەوە و دژایەتی جەنگ بکەین.
مانای نەورۆز
عەبدوڵا ئۆجەلان، دەربارەی نەورۆزی کوردان ئاماژەی بەوەکرد، نەورۆز مانایەکی مێژوویی هەیە و نەورۆزی ئەمساڵ دەبێت نەورۆزی گەشەکردنی دیموکراسی، گوتیشی ” دەبێت لەسەر بنەمای ژن ژیان ئازادی دووبارە لە نەورۆزدا ژیانمان داڕێژینەوە”.
پێکەوەژیانی گەلانی ناوچەکە
سەبارەت بە پێکەوەژیانی گەلانی ناوچەکەش ئۆجەلان جەختیکردەوە، دەبێـت نەریتی دۆستایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە بچەسپێت و نەتەوەخوازی و مەزهەبخوازی نەخۆشین و دەبێـت تێیانپەڕێنین.
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









