
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وەك یەكەم هەنگاوی ڕێكارەكانی تایبەت بە ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، هاوكات هەفتەی داهاتووش لیستی و مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەك مانگەكانی پێشوو وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ نوسراوێكی تایبەت بە بەردەوامی هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە كە ئەوەش یەكێكە لە مەرجەكانی وەزارەتی دارایی بۆ ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو ڕێكارە، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچە و میزان موراجە و هەروەها داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بكات، پاشان بەغدا دەست بەناردنی پارەكە دەكات كە ئەوەش بە دڵنیاییەوە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەك شەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەكەیە كە ئەوەش لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەغدا بۆ ئەم مانگە بڕەكەی كەمبكرێتەوە بەهۆی بارودۆخی شەڕ و داخرانی سنورەكان و كەمبوونەوەی داهات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









