وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە

پەیامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 99 ملیۆن و 872 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و داهاتی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە 6 ملیار و 814 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردن بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ 650 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
جەختیکردووەتەوە، بۆرییە سەرەکییەکەی کەرکووک – پیشابوور لە قۆناخی نۆژەنکردنەوەدایە و توانای سەرەتایی گواستنەوەی دەگاتە 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.، هێڵی ستراتیژیی نوێ دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ گواستنەوەی نەوتی باشوور بەرەو باکوور لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە تەنگەی هورمز.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە، هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان و ئامانج ئەوەیە هەناردەی هەرێمی کوردستان بگاتە 400 هەزار بەرمیل.
هاوکات، پڕۆژەی هێڵی بەسرە – حەدیسە لە قۆناغی دیزایندایە و دەکرێت لقێکی لێ ببێتەوە بۆ ناو خاکی ئوردن و لقێکی دیکەش بەرەو بانیاس بڕوات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









