
دۆناڵد ترەمپ و ئاڵای ئێران
ماڵپەڕی “ئاكسیۆس”ی ئەمریكی لە راپۆڕتێكدا ئاشکرایکردووە، لە دواین هەوڵەكاندا، ئەمریکا و ئێران و کۆمەڵێک نێوەندگیری ناوچەیی تاوتوێی مەرجەکانی ئەگەری ئاگربەست بۆ ماوەی 45 رۆژ دەکەن کە دەكرێت ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی هەمیشەیی شەڕەکە، بەپێی چوار سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیل و ناوچەیی.
ماڵپەرە ئەمریكیەكە ئاشکرایکردووە، سەرچاوەکان دەڵێن چانسی گەیشتن بە رێككەوتن لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا لاوازە، بەڵام ئەم دواین هەوڵە، تاکە دەرفەتە بۆ پێشگرتن لە هەڵکشانی مەترسیدار لە شەڕەکەدا، کە هێرشی فراوان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ئێران و تۆڵەسەندنەوە لە دامەزراوەکانی وزە و ئاو لە دەوڵەتانی کەنداو لەخۆ بگرێت.
جەختیکردووەتەوە، ناوبژیوانان پێیان وایە کە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی یۆرانیۆم دەكرێت ببێتە هۆی رێککەوتنی کۆتایی، هاوکات نێوەندگیرەکان بە ئێرانیان ڕاگەیاندووە، دوو ڕۆژی داهاتوو دوایین دەرفەتە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
دانوستانەکانیش لە ڕێگەی ناوبژیوانانی پاکستان و میسر و تورکیا و نامە کورتە راستەوخۆکانی نێوان ویتکۆڤ و عراقچی ئەنجام دەدرێن.
هەر دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، سێشەممە کۆتا دەرفەتە بۆ ئێران گەرووی هورمز بکاتەوە ئەگینا دۆزەخیان پیشاندەدات و تەواوی پرد و سەرچاوەکانی وزە بۆردومان دەکات
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









