
مووچە و بودجە
SNN-
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەراورد بە مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق نزیكەی 21 ملیار دینار پارەی زیادەی بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەجۆرێك مانگی پێشوو تەنها 936 ملیار و 69 ملیۆن دیناری نارد، بەڵام بۆ مانگی سێ بڕەكەی بۆ 157 ملیار دینار زیاد كرد، SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر خخەرجكردنی بڕی 157 ملیار و 122 ملیۆن دینار وەك پارەی مانگی سێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەكاتێكدا مانگی دوو تەنها بڕی 136 ملیار و 69 ملیۆن دیناری ناردبوو.
ئاماژەی بەوشكرد، ئەو 21 ملیار دینار زیادەیەی كە بۆ ئەم مانگە نێردراوە مووچەی زیادەی خانەنشینان و زیندانیانی سیاسییە كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگەرتووە و ئەم مانگە بەشێك لە خانەنشینان پێنج مووچە پێكەوە وەردەگرن و ژمارەیەكیش لە زیندانیانی سیاسی مووچەكانیان بۆبەستراوە كە پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەرێكی زۆرەوە هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێ بلاو دەكرێتەوە و لەماوەی سێ ڕۆژدا دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









