کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێتەوە

باران و تەرزەی کەرکوک
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوام دەبێت و پێشبینی لێزمەباران و تەزرە لە کاتە جیاوازەکاندا دەکرێت.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 19-04-2026
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆدا شەپۆلی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان چالاک دەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت بارانەکە بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە بێت و لە هەندێک کاتدا ئەگەری بارینی تەزرە هەیە. ئەم بارانبارینە زیاتر سنووری باکووری پارێزگای هەولێر، ناوچەکانی کۆیە، ئیدارەی سۆران، ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ، دینارتە، بجیل، زاویتە)، مێرگەسوور و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی دەگرێتەوە.
پلەکانی گەرما و باری با بۆ ڕۆژی یەکشەممە
خێرایی با لەمڕۆدا بەراورد بە دوێنێ کەمتر دەبێتەوە و لە نێوان 15 بۆ 30 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتە. پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: هەولێر 23، پیرمام 22، سۆران 21، حاجی ئۆمەران 17، سلێمانی 24، چەمچەماڵ 24، دهۆک 22، زاخۆ 23، هەڵەبجە 23 و گەرمیان 26 پلەی سیلیزی. مەودای بینینیش لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی دووشەممە 20-04-2026
بۆ سبەی دووشەممە، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور بێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە دۆخی کەشوهەوا دووبارە ناجێگیر ببێتەوە. کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت و لێزمەبارانی کورتخایەنی لەگەڵ دەبێت. هەروەها لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بارانبارین بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە لە کاتە جیاجیاکانی دوای نیوەڕۆدا بەردەوام دەبێت.
گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما و مەودای بینین بۆ سبەی
پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی دووشەممە کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 24، پیرمام 23، سۆران 22، حاجی ئۆمەران 18، سلێمانی 25، چەمچەماڵ 25، دهۆک 23، زاخۆ 24، هەڵەبجە 24 و گەرمیان 26 پلەی سیلیزی. خێرایی با لە نێوان 15 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینینیش باشتر دەبێت و دەگاتە 9 بۆ 10 کم.
تێبینییە گرنگەکان لەبارەی ناجێگیری کەشوهەوا
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم شەپۆلە لێزمەباران، هەورە تریشقە، تەزرە و زیادبوونی خێرایی با و ڕێژەی شێ لە هەوادا لەگەڵ خۆی دەهێنێت. جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەری گۆڕانکاری لە پێشبینییەکاندا هەیە و بڕی بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە و تەنانەت لە سەنتەری شارەکانیشدا جیاواز دەبێت، چونکە سروشتی شەپۆلەکە بە شێوەی بارانی بەهارییە.
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
13 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
13 خولهك لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2كاتژمێر لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
13 خولهك لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2كاتژمێر لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









