
شێروان شێروانی
SNN
ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، لەنێو زیندانەوە بڕیاری مانگرتنی لە خواردن دا و پارێزەرەکەشی هۆکارەکەی بۆ بەردەوامیی “ناحەقییەکان” و پشتگوێخستنی داواکارییەکانی دەگەڕێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن
ئەمڕۆ 22/04/2026، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، محەمەد عەبدوڵا، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی ڕایگەیاند، موکلەکەی بەهۆی ئەو “ناحەقییەی” بەرامبەری دەکرێت و بەهۆی پشتگوێخستنی داواکارییەکانی، بڕیاری مانگرتنی لە خواردن داوە. شێروانی بە پارێزەرەکەی گوتووە کە زیندانیکردنی بە “ناحەق” گەیاندوویەتی بەم بڕیارە.
سزادانەوە و دروستبوونی گرژی
ڕۆژی 18ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، لە دادگای کەتنی بنەسڵاوە، شێروان شێروانی جارێکی دیکە بە زیاتر لە 4 ساڵ زیندانیکردن سزادرا. لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا هێزێکی ئەمنیی زۆر بڵاوەی پێکرابوو و گرژی و دەمەقاڵێ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەدا دروستبوو کە بۆ داکۆکیکردن لەو ڕۆژنامەنووسە لەوێ ئامادە ببوون.
تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئەفسەر
سزادانەوەی شێروان شێروانی لە کاتێکدا بوو کە دەبوو لە 09/09/2025 ئازاد بکرێت. بەڵام بە پاساوی ئەوەی لەنێو زیندان هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کردووە، سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا. سکاڵاکە لەلایەن پلەدارێکی سەربازییەوە بووە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە خۆی و خێزانەکەی، کە تێیدا دوو پاسەوانی پلەدارەکە بوونەتە شایەتحاڵ. پارێزەران و کەسوکاری شێروانی دەڵێن، ئەم سکاڵایە تەنیا بۆ ڕێگریکردن بووە لە ئازادبوونی لە کاتە دیاریکراوەکەی خۆیدا.
ڕەخنە لە سیستەمی پاسەوانیی چاکسازییەکان
محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروانی ئاماژەی بەوە کردووە، سکاڵای پلەدارەکەی زێرەڤانی پشتی بە ماددەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی بەستووە، کە تایبەتە بە هێرشکردنە سەر کارمەندی دەوڵەت. ئەو پارێزەرە ڕەخنەی لەوەش گرتووە کە بەپێی یاسا دەبێت پاراستنی ئاسایشی چاکسازییەکان بە پۆلیس بسپێردرێت، بەڵام لە هەولێر ئەو ئەرکە بە هێزی زێرەڤانی سپێردراوە.
سەرەتای دەستگیرکردن و سزای یەکەم
شێروان شێروانی لە 07/10/2020 لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەستگیرکرا. لە 16/02/2021 دادگای تاوانەکانی هەولێر بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی”، سزای 6 ساڵ زیندانیکردنی بۆ شێروان شێروانی و چوار چالاکوانی دیکە دەرکرد.
کەمکردنەوەی سزا و ئاستەنگە یاساییەکان
لە شوباتی 2022، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 60%ـی سزای سزادراوانی بادینان کەمکرایەوە، بەڵام بۆ شێروان شێروانی تەنیا 50%ـی سزاکەی کەمکرایەوە. دواتر لە 20/07/2023، شێروانی بە ماددەکانی 298 و 295ـی یاسای سزادان بە 4 ساڵی دیکە سزادرایەوە، کە دواتر بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم کرا بە 2 ساڵ و دەبوو لە مانگی ئەیلوولی 2025 ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی کەیسە نوێیەکەوە تاوەکو ئێستا لە زیندان ماوەتەوە.
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
27 خولهك لهمهوپێشقاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
حوزهیران 18, 2026ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
حوزهیران 17, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
27 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
27 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








