
پیسبوونی ژینگە
SNN
له گشتاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتوه، “ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان وه‌كو به‌شێك له سامانی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێن، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو پۆلیس، پۆلیسی دارستان و ژینگه، به‌رگری شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ، هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی پسپۆڕی و ئه‌ركی خۆی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كوردستان كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2008 و هه‌مو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ده‌سته بۆ پارێزگاریكردن له سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌ریكردون”.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكرده‌وه، به نوسراوی ژماره 11255 له 23ی (نیسان/4)ی 2026 به واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و پۆلیسی ژینگه و دارستان و پۆلیسی هاتوچۆ و ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسپێردران كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاری كرداری بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان بگرنه‌به‌ر و سزای دارایی به پێی یاسا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بسه‌پێنن كه ژینگه پیس ده‌كات.
له گشتاندنه‌كه‌دا داوا له دامه‌زراوه‌كان كراوه، له رێی خۆیانه‌وه ئاگاداری هاوڵاتیان بكه‌ن كه، له كاتی گه‌شتوسه‌یراندا سروشتی جوان و ڕه‌نگینی كوردستان وه‌كو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان به دوربگرن له پیسكردن له ڕێی به‌جێهێشتنی پاشماوه‌ی گه‌شت و زبڵ و خاشاك، پێویسته پاشماوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه‌وه و له شوێنی تایبه‌ت دابنێن كه ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی ده‌گاتێ، هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ی گه‌شت به‌جێبهێڵێت و ببێته هۆی پیسكردنی ژینگه، ڕێكاری یاسایی به پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 42 له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر كه سزای پێبژاردنه له 100 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و 10 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، دامه‌زراوه‌كانی پۆلیسیش هاوكاری ده‌سته ده‌كه‌ن له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه.
ئاماژە بەوەکراوە، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه به‌شداربن له پاك و جوانهێشتنه‌وه‌ی سروشتی كوردستان وه‌كو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پۆند و به‌نداو و جۆگه و چه‌مه‌كان، شاخ و ده‌شت و دۆڵ و چیا و دارستانه‌كان، پێویسته وه‌كو ماڵی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، داوا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كیان بینی ژینگه پیس ده‌كات و زیان به سروشتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ڤیدیۆی بكه‌ن و بۆ پلاتفۆرمه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس ره‌وانه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
جەختکراوەتەوە، داوا له خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ین، به هه‌مو جۆره‌كانیان كه ناویان له ڕێنمایی به‌دواداچون و به‌رزه‌فتكردنی سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره 2ی ساڵی 2023 هاتوه، به وردی ئه‌و رێنماییه بخوێننه‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی پاراستنی ژینگه بگونجێنن، به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته به‌دواداچون بۆ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكار به گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی له ڕێنمایی ئاماژه بۆكراو هاتوه، سزا ده‌ده‌ن.
لە کۆتایدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كردووه و دەڵێت “ژینگه و سروشتی جوانی كوردستان سامانی گشتی وڵات و هاوڵاتیانن، پاراستنی ئه‌ركێكی نیشتیمانی، ئایینی و مرۆییه. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه پیسی بكات و بێ لێپرسینه‌وه ده‌رباز بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









