ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەبو ئالا وەلائی پێبدات

ئەبو ئالا وەلائی
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک تەرخان کرد کە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی گروپی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا پێبدات. واشنتن ئەم گرووپە وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستی” دەناسێنێت.
پڕۆگرامی خەڵات و دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس ئاشکرایکردووە، زانیارییان لەسەر “هاشم فینان رەحیم سەراجی”، ناسراو بە ئەبو ئالا وەلائی پێویستە و بەدوایدا دەگەڕێن.
هاوکات، واشنتن کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای تۆمەتبار کردووە بەوەی “هاووڵاتییانی مەدەنیی عێراقییان کوشتووە و هێرشیان کردوەتە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق و سووریا.”
هەربۆیە رایدەگەیەنن، هەر کەسێک زانیاریی ورد بدات، دەکرێت خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری پێبدرێت و ئەگەری “گواستنەوەی بۆ شوێنێکی سەلامەت”ـیشی هەیە.
ئەبو ئالا وەلائی ئەندامە لە ناو “چوارچێوەی هەماهەنگی”، کە هاوپەیمانێتییەکی شیعەی فەرمانڕەوایە و زۆرینەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستەوەیە.
هاشم فینان رەحیم سەراجییە و بە “ئەبو ئالا وەلائی” ناسراوە. سکرتێری گشتیی گرووپی “کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا”یە، کە گوروپێکی چەکداری شیعەی عێراقە و لە ساڵی 2013 دامەزراوە.
وەلائی بە یەکێک لە نزیکترین کەسایەتییە عێراقییەکان لە تاران و سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرێت. ئەو بە ئاشکرا شانازی بەوە دەکات کە شوێنکەوتەی رێبەری باڵای ئێرانە و گرووپەکەشی وەک بەشێک لە “بەرەی مقاوەمە” لە ناوچەکەدا کار دەکات.
ئەمە دووەم خەڵاتی لەو شێوەیەیە کە واشنتن لەم مانگەدا رایبگەیەنێت. رۆژی 14ـی نیسانی 2026، پڕۆگرامی خەڵات و دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: “تاوەکو 10 ملیۆن دۆلار بەرامبەر دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەحمەد حمێداوی دەدەین”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
19كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









