
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەموار دەكرێتەوە، لە هەموارە نوێیەكەدا تەمەنی خانەنشینی كەمدەكرێتەوە و مووچەی خانەنشینیش زیاد دەكات.
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNN ی راگەیاند: لە بەرژەوەندی هێزەكانی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی یاسای خانەنشینی هێزە ئەمنیەكان هەموار بكرێتەوە لە پەرلەمان، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا رەزامەندیمان وەرگرتووە، كە یاساكە جارێكی دیكە بهێنینەوە پەرلەمان و خاڵ و بەندەكانی هەمووار بكەینەوە، بەشێوەیەك لە خزمەتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕەشنوسەی بۆ هەموارە لەبەردەستماندایە سەرەتا بە ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەستمان پێكردووە، هاوكات لە پرۆژە یاساكەدا كەمكردنەوەی تەمەنی خزمەت، بەشێوەیەك كە ئەفسەر و كارمەند بتوانێت دوای 15 ساڵ خزمەت بتوانێت داوای خانەنیشین بوون بكات، هەروەها دوای خانەنشین بوونیشیان مووچەكانیان زیاد بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا مووچەی خانەنشینی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ زۆر كەمە و لەگەڵ دۆخی بازاڕ و گوزەرانی كارمەندان یەكناگرێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو مووچەیە زیادبكرێت، بەشێوەیەك ئێمە ئێستا كار دەكەین دەرماڵەكانیان بخەینە سەر مووچەی بنەڕەتی، بۆ ئەوەی كەمترین مووچەی كارمەندێكی ئاسایی لە نێوان 700 بۆ 800 هەزار دیناردا بێت و ئەفسەرانیش بچێتە سەروی یەك ملیۆن دینارەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









