
EL SEGUNDO, CALIFORNIA - APRIL 23: An American flag flies in front of the Texas Voyager oil/chemical tanker, anchored in the Pacific Ocean off the coast of the Chevron El Segundo refinery, on April 23, 2026 in El Segundo, California. California imports approximately 75 percent of its crude oil, with nearly one-third of the crude supplied from the Middle East, as prices at the pump in the state are averaging $5.84 per gallon today amid the war in Iran. Mario Tama/Getty Images/AFP (Photo by MARIO TAMA / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / Getty Images via AFP)
SNN-
واشنتۆن و تاران ململانێیەکی توندی دەریاییان لە ناوچەکە دەستپێکردووە و لە نوێترین پەرەسەندندا، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕێگری لە کەشتییەک بەرەو ئێران کردووە و سوپای پاسدارانیش دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە.
ڕێگری لە کەشتییەک بەرەو بەندەرەکانی ئێران
تێکشکێنەری “یو ئێس ئێس ڕافائیل پێراڵتا”ی سەر بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (SENTCOM)، ڕێگری لە کەشتییەک کردووە کە بە ئاڕاستەی یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران ڕۆیشتووە. فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەشتییە ڕاگیراوەکە ئاڵای ئێرانی پێوە بووە و ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران ئەنجامدراوە.
دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر کەشتیی (ئیپامیدۆنس – Epameidondas)ـدا گرتووە. تاران تۆمەتباری دەکات بەوەی هاوکاریی سوپای ئەمریکای کردووە و هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە، هەروەها چەندین سەرپێچیی دەریایی لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە. ئەم ئاڵۆزییانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بڕیارەکەی سێنتکۆم بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی 34 کەشتیی بازرگانی.
داخستنی گەرووی هوورمز و قەیرانی وزە
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاران گەرووی هوورمزی بە ڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا داخست. هەرچەندە دوای گەڕێکی دانوستانەکان لە پاکستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کرایەوە، بەڵام دواتر سوپای پاسداران جارێکی دیکە دایخستەوە. داخستنی ئەم ڕێڕەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکاندا، چونکە 20%ـی بازرگانیی نەوتی جیهان بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت.
ستراتیژی گەمارۆی دەریایی دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەر بڕیارەکەی تاران بۆ داخستنی گەرووەکە، گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاندووە. ئامانجی ترەمپ ئەوەیە ڕێگری لە هەر کەشتییەکی بازرگانیی تاران بکرێت هاتوچۆ بکات، بەمەش ئێران ناتوانێت هیچ بەرهەمێکی نەوتی هەناردە بکات و پڕۆسەی بازرگانیی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە تەواوی پەکخراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









