
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، تێڕوانینەکانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ئێران خستووەتەڕوو، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران پێشنیازێکی نوێی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش کردووە.
ئەو سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکردووە، “دوورە ترەمپ پێشنیازەکەی ئێران قبوڵ بکات”، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکی پێیان وایە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز – بەبێ یەکلاکردنەوەی پرسەکانی پیتاندن – ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی واشنتن ئامرازێکی سەرەکی فشار لە دانوستانەکاندا لەدەست بدات.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییەوە کە سەرۆک ترەمپ لەو پێشنیازەی ئێران ڕازی نییە و بەو داوایە بێتاقەت بووە، کە تیایدا ئێران داوای کردبوو، گفتوگۆی بەرنامە ئەتۆمییەکە با وەلابنرێت، تا جەنگ و کێشەی کەشتیوانی لە کەنداو کۆتایی دێت؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ پێشتر پێشنیازەکەی لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێ کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێنیش، هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پشت پەردەوە بەردەوامن، لە کاتێکدا ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” ڕوونی کردەوە کە ئێران بە نیازە لە ڕێگەی پێشنیازە نوێیەکەیەوە، داوای کردنەوەی گەرووی هورمز، وەبەرهێنانی دارایی تێدا بکات، ئەویش لەرێگەی سەپاندنی ڕەسمی تێپەڕبوون یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.
بەپێی ئەوەی “سی ئێن ئێن” لە سەرچاوەکانیەوە گواستوویەتییەوە، گفتوگۆ بەردەوامەکان جەخت لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی قۆناغبەندی دەکەنەوە، و بەشێکی یەکەمی هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری، سەرنج دەخاتە سەر گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ.
هاوکات، سەرچاوە ئێرانییەکان دەڵێن پێشنیازەکە بڕیار دەدات تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمی بۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دەریاوانی لە کەنداو دوابخرێت، ئەمەش لەلایەن واشنتنەوە ڕەتدەکرێتەوە کە جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسە ئەتۆمییەکان لە سەرەتاوە دەکاتەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









