
FILE PHOTO: Benjamin Netanyahu speaks during a ceremony where Israel President Isaac Herzog hands him the mandate to form a new government following the victory of the former premier's right-wing alliance in this month's election at the President's residency in Jerusalem November 13, 2022. REUTERS/ Ronen Zvulun/File Photo
SNN
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، سەرەڕای “دەستکەوتە سەربازییە گەورەکان”یان لە لوبنان، بەڵام هێشتا ئەرکەکەیان کۆتایی نەهاتووە؛ دەشڵێت، حیزبوڵڵا تەنیا 10٪ی توانای مووشەکیی ماوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو 27ی نیسانی 2026 بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا باسی لە دۆخی جەنگ لە لوبنان کرد و رایگەیاند: “لە لوبناندا دەستکەوتی گەورەمان هەیە، لەوانە سیستەمی بەرگریی مووشەکی کە هەڕەشە لە هەموو وڵات دەکات و دروستکردنی تۆڕێکی ئەمنی کە رێگری لە ئەگەری داگیرکاری بۆ سەر باکووری وڵات دەکات.”
ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامین لە دروستکردنی گوشار لەسەر حیزبوڵـڵا و تەنانەت لە ناوچەکانی باکووری رووباری لیتانیش؛ وتیشی: “ئازادیی کردارمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە راستەوخۆکانە. ئەمە ئەو رێککەوتنەیە کە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان و هەروەها لەگەڵ حکومەتی لوبنانیش کردوومانە.”
جەختدەکاتەوە، ئەرکەکەیان تەواو نەبووە و هێشتا دوو هەڕەشەی سەرەکیی حیزبوڵڵا ماون، کە بریتین لە مووشەک و بۆمبەکان. نەتەنیاهوو وتی، “وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکان دەزانن کە هەوڵێکی تەکنەلۆژیی گەورە دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. ئەگەر چالاکییە مەیدانی و تەکنەلۆژییەکان تێکەڵ بکەین، دەتوانین حیزبوڵڵا لە چەکەکانی داببڕین.”
نەتانیاهۆ روونیدەکاتەوە، حیزبوڵڵا تەنیا نزیکەی 10٪ی ئەو مووشەکانەی ماوە کە لە سەرەتای جەنگەکەدا هەیبوو، بەڵام هێشتا دانیشتووانی باکووری وڵاتەکەی دەترسێنن؛ هەروەها دەشڵێت، چارەسەرکردنی ئەم کێشە سەربازییانە رێگە بۆ چارەسەری دیپلۆماسی خۆش دەکات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









