کەشناسی: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بارانی لێزمە و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

SNN
کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهاری ڕوو لە ناوچەکە دەکات کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بارینی تەرزەی لەگەڵدایە.
ناسەقامگیریی کەش و بارانی لێزمە لە هەولێر و دهۆک
ئەمڕۆ سێشەممە، 28-04-2026، کەشوهەوا بە درێژایی ڕۆژ ناسەقامگیر دەبێت. لە سەنتەری هەولێر و ناوچە دەشتاییەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری بارانبارین هەیە، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکانی سۆران بارانی لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ، بارانەکە بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا دەبێت.
مەترسیی لافاو لە گەرمیان و تەرزە لە سلێمانی
لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت، بەتایبەت لە باشووری سلێمانی ئەگەری بارینی تەرزە هەیە. لە کاتەکانی ئێوارەدا ناسەقامگیریی کەش لە ئیدارەی گەرمیان زیاد دەکات و بارانی لێزمە و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکە دەگرێتەوە، کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکرێت.
خێرایی با و مەودای بینین
خێرایی با لە بارودۆخی ئاساییدا لەنێوان 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە کاتی بارانباریندا بۆ سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات. ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزم دەبنەوە.
بەردەوامیی بارانبارینی بەهاری لە ڕۆژی چوارشەممە
سبەی چوارشەممە، 29-04-2026، لە بەیانیی زوودا ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت. دوای نیوەڕۆ کەشێکی ناسەقامگیری بەهاری دروست دەبێت؛ ئەگەری هەیە لە ناوچەیەک بارانی لێزمە و تەرزە ببارێت و لە ناوچەیەکی تر هیچ بارانێک نەبێت. ئاراستەی با لەم ڕۆژەدا بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت.
تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت
ئاراس جەباری کەشناسیش رایدەگەیەنێت، سەرەتا بۆ ئەمرۆ و بەتایبەت ئەمشەو ناوبەناو هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەهەندێک شوێندا تەرزە ئەبارێت و قەبارەی تەرزەکان لەهەندێ شوێندا گەورە ئەبێت، بۆ سبەی چوارشەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریە بەچالاکی بەردەوامی ئەبێت تاکاتەکانی ئێوارە بەهەمان شێوە تاوە باران و بروسکە و تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبێت پاشان کەش جێگیر ئەبێتەوە و پلەکانی گەرما جێگیر ئەبن.
ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ رۆژی پێنجشەمە کەش و هەوا بەگشتی جێگیر ئەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ ئەبێت تەنها لەهەندێک ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسکە دروستببێتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کورت، بۆ رۆژی هەینی لەتەواوی ناوچەکان کەشوهەوا جێگیر ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 3 بۆ 4 پلەی سەری بەرزدەبنەوە .
دەڵێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئەگەر هەیە حاڵەتی ناجێگیری کەش و هەوا بەلاوازی دەستپێبکاتەوە و لەهەندێک شوێندا لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەممە تاوە بارانی کورت خایان و بروسکە دروستببێت بەڵام بەگشتی لاوازەبێت هەموو شوێنەکان ناگرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









