سودانی پێشوازی لە عەلی زەیدی دەکات؛ هەنگاوە فەرمییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیپێکرد

SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی زەیدی کرد و تێیدا جەخت لەسەر بونیادنانی حکومەتێکی لێهاتوو کرایەوە کە بتوانێت ڕووبەڕووی تەنگژەکان ببێتەوە و سەقامگیری لە وڵاتدا بچەسپێنێت.
کۆبوونەوەی سودانی و زەیدی بۆ تاوتوێی دۆخی وڵات
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی فالح کازم زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە خرایە ڕوو و هەردوولا بیروڕایان لەسەر ئایندەی سیاسیی وڵات و گۆڕانکارییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
جەختکردنەوە لە حکومەتێکی گشتگیر و نیشتمانی
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان هەموو لایەنە نیشتمانییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارییەتی کرایەوە. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت حکومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات و خاوەن لێهاتوویی و توانای پێویست بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددی و تەنگژە ئەمنیی و ئابوورییانەی بەرۆکی وڵاتەکەیان گرتووە.
پشتیوانیکردن بۆ دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات
محەمەد شیاع سودانی پەرۆشیی خۆی و پشتیوانیی حکومەتەکەی بۆ عەلی زەیدی دەربڕی بە مەبەستی سەرخستنی ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێ. سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە چەسپاندنی پرەنسیپی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی میکانیزمە دەستووری و دیموکراسییەکان، بنەمایەکی سەرەکییە و داوای کرد هەموو لایەنەکان هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتی و چەسپاندنی سەقامگیری چڕ بکەنەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









