
مەراسیمی حەج
SNN –
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی هەوڵی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەدەن و ڕایگەیاند، هەر کەسێک بە نایاسایی بچێتە خاکی سعودیەوە، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ SNN ڕایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 4 ملیار دیناری بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دابین کردووە”.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکی لەم بودجەیە و جێبەجێکردنی ڕێکارە نوێیەکان، دابینکردنی سەلامەتی و ئاسوودەیی تەواوە بۆ حاجییان لە کاتی چوون و گەڕانەوەیاندا.
سەبارەت بە ژمارەی حاجییان، نەبەز ئیسماعیل ئەوەی خستەڕوو کە ئەمساڵ 5 هەزار و 120 کەس بە شێوەی فەرمی گەشتی حەج دەکەن.
لەبارەی ئەوانەی دەیانەوێت بە ڕێگەی نایاسایی گەشت بکەن، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف هۆشدارییەکی توندی دایە هاووڵاتییان و جەختی کردەوە: “ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی سعودیەوە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە و پێویستە هەمووان پابەندی ڕێنماییە فەرمییەکان بن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









