بافڵ جەلال تاڵەبانی: کرێکاران سامانێکی نیشتمانیی بێوێنەن و داکۆکیکاری مافەکانیان دەبین

SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی شکۆ و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکاتەوە و دەڵێت، ئەوان بزوێنەری سەرەکیی گەشەپێدانی نیشتمانن.
بزوێنەری سەرەکیی گەشەپێدان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. ئاماژە بەوە دەکات کە بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە دەستە ماندووەکانیان دەڕوانێت، چونکە ئەوان بزوێنەری سەرەکیی گەشەپێدانی نیشتمانن.
سامانێکی نیشتمانیی بێوێنە
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: “کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن”. باسی لەوەش کردووە کە بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی ئەوان، هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت، بۆیە کاری لەپێشینەیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پاراستنی شکۆ و مافە یاساییەکانیانە.
داکۆکیکردن لە مافی کرێکاران
بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی دەکاتەوە کە وەک هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافی کرێکاران دەبن. جەختیش دەکاتەوە کە پابەندن بە هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و سەردەمیانە، کە تێیدا دادپەروەریی کۆمەڵایەتی فەراهەم بکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









