تەیف سامی لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە و تایبەتە بە موڵک و ماڵە حکومییەکان. بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیارە 10ی حوزەیرانی 2026 یەکەم دانیشتنی تایبەت بەو سکاڵایە بەڕێوەبچێت.
سکاڵاکەی تەیف سامی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری کراوە. لەو سکاڵایەدا، وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە بڕیاری ژمارە (3326)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کە لە 24ی تشرینی دووەمی 1992 دەرچووە، بە “نادەستووری” بناسێنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سکاڵاکە، ئەو بڕیارەی هەرێم تایبەتە بە تۆمارکردنی سەرجەم موڵکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، کە پێشتر بە ناوی حکومەتی پێشووی عێراق و ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی پێشووی ڕژێمی بەعسەوە بوون. ئەم تۆمارکردنە سەرجەم شووقەی نیشتەجێبو، باڵەخانەی فەرمانگەکان و سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان دەگرێتەوە.
لە دەقی سکاڵاکەدا داوا کراوە، ئەو بڕیارە تانەلێدراوە هەڵبوەشێنرێتەوە وەک ئەوەی کە هەرگیز نەبووە، هەروەها داواکراوە سەرجەم لێکەوتە یاساییەکانیشی هەڵبوەشێنرێتەوە.
سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم، سەرچاوەیەکی بەرپرس بە رووداوی ڕاگەیاندووە، ئاگاداری سکاڵاکەین و پێمانگەیشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا دیاری نەکراوە.”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









