
SNN-
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین وتاریدا لە ویلایەتی فلۆریدا، زانیاری نوێی لەبارەی دۆخی ناوخۆیی ئێران و چارەنووسی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە ئێران دەگوزەرێت “گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی ڕژێمە”.
“ڕێککەوتنێک ناکەین کە لە بەرژەوەندی ئێران بێت”
تڕەمپ لە کۆڕبەندی یانەکانی فلۆریدا ڕایگەیاند: “باشترە ئەمریکا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران نەکات، ئەگەر ڕێککەوتنێکیش واژۆ بکرێت، دەبێت مەرجەکان بۆ تاران زۆر خراپ بن”. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جەنگەی ڕوویدا کۆتایی بە قۆناغێکی سیاسی هێنا و بووە هۆی گۆڕانکاری لە ڕژێمی تاراندا.
“خامنەیی کوژراوە و سەرکردایەتی ئێران بێسەروشوێنن”
سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر زانیارییە هەواڵگرییەکان لادا و وتی: “بەهۆی بۆردومانەکانەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵا و سەرکردەکانی پلهی یەک و دووی کۆماری ئیسلامی کوژراون، لە ئێستاشدا نیوەی سەرکردەکانی پلهی سێ بێسەروشوێنن”. ئەمەشی وەک “گۆڕانکاری ڕاستەقینە” لە پێکهاتەی دەسەڵاتی تاراندا وەسف کرد.
دانوستان لەگەڵ کێ دەکرێت؟
سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکان، تڕەمپ ئاشکرای کرد کە ئیدارەکەی لەلایەن چەندین کەسایەتی جیاوازی ئێرانییەوە پێشنیازی ڕێککەوتنیان بۆ دەچێت، وتیشی: “ئێمە لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی لایەنێکی گونجاوداین بۆ ئەوەی دانوستانی لەگەڵدا بکەین، هەرچەندە لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەسانێکی زۆر توندڕەو دەبینەوە”.
چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە
لە کۆتایی وتارەکەیدا، تڕەمپ جەختی لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکەی ئەمریکا کردەوە و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئاڵۆزییەکان و گۆڕانکارییەکان، “بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
19كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









