
بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوکردەوە و دەڵێت: باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزمەپاڵەپەستۆی خەماسینی
دەشڵێت: ەپێی پێشبینییەکان، سبەی یەکشەممە (3/5/2026)، بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی “خەماسینی” کە لە بیابانەکانی باکووری ئەفریقاوە سەرچاوەی گرتووە، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (2 بۆ 3) پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەنجامی تێکەڵبوونی شێی ناوخۆیی و هەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەوادا، دۆخێکی ناجێگیری لاواز لە کەشوهەوادا دروست دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای دهۆک، هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن ڕوو بدات. هەروەها لە هەندێک ناوچەی دیکە بەدیارینەکراوی، ئەگەری کەڵەکەبوونی هەور و نمەباران هەیە.
خێرایی با و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی دووشەممە
بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سبەی، بای باشووری ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان (15-30) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە (4/5/2026)، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم زیاتر دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









