لە سلێمانی دڵنیایی دەدرێت كە نرخی سەوزە و میوە گران نابێت و زیاتریش دادەبەزێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی عەلوەكەی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ، نرخی سەوزەو میوەكان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیون، هاوكات هاوردەكردنی سەوزەو میوەش لەدەرەوە هیچ گرفتێكی نییە و نرخەكان زیاتریش دادەبەزن.
سەروەر عەلی، وتەبێژی عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:دابەزینی نرخی سەوزەو میوەكان لە عەلوەی سلێمانی بەردەوامی هەیە بەتایبەت ئەو سەوزە و میوانەی كە پێداویستی سەرەكی ڕۆژانەی هاووڵاتیانن بەتایبەت بەرهەمی تەماتە كە بەرارود بە هەفتەی پێشوو هەر كیلۆیەك بڕی 750 دینار هەرزانتر بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرزانبوونی سەوزە و میوە بەشێكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەرهەمی خۆماڵی زیادیكردووە، هەموو ئەو بەرهەمانەی لە ئێرانەوە دەمانهێنا ئێستا لەناوخۆ هەیە، هاوكات هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیش لە سنورەكانەوە هیچ گرفتێكیان نییە و بەگوێرەی پێداویستی ناوخۆ هاوردە دەكرێن.
وتەبێژی عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تەنها یەك بۆ دوو ڕۆ ژلە سنورەكانەوە گرفتی هاوردەكردنی سەروزە و میوەمان هەبووە ئەویش سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەكە بوو، بەڵام لەئێستادا هیچ گرفتێكی هاتنی سەوزەو میوەمان نیە كە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









