
SNN-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەك بڕیار و ڕێکاری نوێی بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان دەرکرد کە تێیدا جەخت لە چالاککردنی ئەنجومەنی ژینگە و گۆڕینی نایلۆن بۆ کاغەز، سەپاندنی سزای دارایی تا بڕی 8 ملیۆن دینار بەسەر سەرپێچیکاران دەکاتەوە؛ جگە لەمانەش، بڕیارەکە ڕێگری توند لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەک بۆ سەر موڵکی گشتی و دارستانەکان دەکات و سوتاندنی پەرێزی کێڵگەکان دوای دروێنە قەدەغە دەکات.
ستراتیژییەکی گشتگیر و واژۆی وەزیری ناوخۆ
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ژمارەیەک بڕیاری ئاراستەی دامەزراوەکان کرد، کە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فراوانی نێوان وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە و پارێزگارەکان داڕێژراون.
پوختەی بڕیارەکان و سزاکانی وەزارەتی ناوخۆ:
1. جێگرتنەوەی نایلۆن بە کاغەز: هاندانی بەکارهێنانی کاغەز لەبری نایلۆن و شوشە لە پێداویستییە ڕۆژانەکاندا و پاڵپشتیکردنی کارگەکانی بەرهەمهێنانی کاغەز.
2. چاودێری و سزادان: چاودێریکردنی توندی جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سزادانی سەرپێچیکاران.
3. سزای دارایی تا 8 ملیۆن: پێدانی دەسەڵات بە فەرمانگەکانی ژینگە بۆ سەپاندنی سزای دارایی تا بڕی (8,000,000) هەشت ملیۆن دینار بەسەر سەرپێچیکاراندا.
4. تیمی گەڕۆک لە شوێنە گەشتیارییەکان: پێکهێنانی تیمی هاوبەش لە (پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی دارستان و ژینگە) بۆ سزادانی ڕاستەوخۆی ئەو کەسانەی ژینگە پیس دەکەن.
5. فراوانکردنی لیژنەکان: زیادکردنی نوێنەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بۆ ناو لیژنەکانی پاراستنی ژینگە.
6. کۆبوونەوەی مانگانە: ڕاسپاردنی پارێزگار و سەرپەرشتیاران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مانگانە و چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی هۆشیاری.
7. لابردنی زێدەڕۆیی: پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند بۆ ڕێگری و لابردنی هەر جۆرە زێدەڕۆییەک بۆ سەر موڵکی دەوڵەت، دارستان و سەرچاوەکانی ئاو.
8. قەدەغەکردنی سووتاندنی پەرێز: قەدەغەکردنی سووتاندنی پاشماوەی کشتوکاڵی و پەرێز دوای وەرزی دروێنە بە مەبەستی ڕێگری لە کەوتنەوەی ئاگر.
9. ڕۆڵی ڕاگەیاندن: ڕاسپاردنی دامەزراوە میدیاییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و ئاشناکردنی هاووڵاتییان بە یاسا و سزاکان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









