
مووچە
SNN-
پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەواوی بانکەکان و ئامێرەکانی ATM بۆ پێدانی شایستە داراییەکان ئامادەکراون.
ئامادەکاریی بانکەکان و ئامێرەکانی ATM
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، لە دوێنێ سێشەممەوە پارەی کاش بۆ بانکەکانی ناو پڕۆژەی “هەژماری من” نێردراوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە، سەرجەم ئامێرەکانی ATM پارەی پێویستیان تێدا جێگیر کراوە تاوەکو مووچەخۆران بتوانن لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەکانیان ڕابکێشن.
دابەشکردنی مووچە بە شێوازی کاش
پرۆسەی وەرگرتنی مووچە تەنیا لە ڕێگەی ئامێرەکانەوە نابێت، بەڵکو ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا بە شێوەی کاش لە بانک و فەرمانگەکانی خۆیان مووچە وەردەگرن، دەتوانن لە هەمان کاتژمێردا (8:30) سەردانی بانک و فەرمانگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان.
ئەو لایەنانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن
بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت. هاوکات خانەنشینانی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە لیستی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆدان.
بڕی بودجەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مانگی نیسان
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە کە بڕی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 4ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە. ئەم بڕە پارەیە دوێنێ سێشەممە 12ـی ئایاری 2026 خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









