
SNN
ئەدهەم بارزانی له پهیامێكدا بۆ دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا لهبارهی ناردنی چهك بۆ كورد بهمهبهستی گهیاندنی بۆ خۆپیشاندهرانی ئێرانی، رایگهیاند، ئەگەر ڕاست بێت و ئەو چەکانە نێردرابن بەڕێزتان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن کە دراوە دەستی کێ و پسوڵەی وەرگرتنیشی بە واژوی چ کەسێکە.
ئەدهەم بارزانی له نامهیهكدا كه ئاڕاستهی دۆناڵد ترهمپی كردوه لهبارهی پێدانی چهك به كورد بۆ گهیاندنی به دهستی خۆپیشاندهران له ئێران، رایگهیاند، “ئەوەی کە دیارە ئەمە بۆ سێیەم و چوارەم جارە کە جەنابتان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکتان ناردوە بۆ ئێران، بەو خەیاڵەی کە ویستوتانە بەم چەکانە جمهوری ئیسلامی پێ بڕوخێنن و وتراوە کە بۆ کوردتان ناردوە کە بیگەیەنن، بێگومان مەبەست لە کورد، کوردانی باشوری کوردستانە، کە ئێوەو هێزەکانتان لەم بەشەی باشوری کوردستان بونتان هەیە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “ئەگەر ڕاست بێت و ئەو چەکانە نێردرابن بەڕێزتان باشتر لە هەر کەسێک دەزانن کە دراوە دەستی کێ و پسوڵەی وەرگرتنیشی بە واژوی چ کەسێکە”.
ئهدههم بارزانی دەشڵێت:”ئەوەی کە ئێمەی کوردی لە هەمو بەشەکانی کوردستان بێزار و نیگەران کردوە ئەمەیە کە لە کۆی ئەم چەند جارەدا کە ئاماژەتان بەم بابەتە کردوە وتوتانە کە کورد ئەم چەکانەی بۆ خۆیان هەڵگرتوە و بردویانە، شاردویانەتەوە و دزیویانەو وەسفی کورد بە مورتەزیقە کراوە وتراوە کە کورد حەزی لە پارەیە و پارەمان پێداون”.
رونیشیكردوهتهوه، “هەموو کوردێک لە دیدی ئێوە بێ ئەوەی جیاوازیەک لە بەینی باشور، باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان یان ئەو لایەنە و ئەو لایەنە بکەن و ئەو کەسەی کە وەریگرتوە و ئەوەی ئاگای لێ نییە قائیل ببن ئەم سیفەتانەتان هەموی داوەتە پاڵ میللەتێکی گەورە کە تەنها لە بەشی باشورەکەی کە کوردستانی عێراقە سەروەری 250 هەزار شەهیدی داوەلە پێناو ئازادییەکەی”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چهند جارێكه باس له پرسی بردنی چهك لهلایهن كوردهوه دهكات لهكاتێكدا بۆ خۆپیشاندهرانی ئێران نێردراوه، له دوایین لێدواندا رۆژی دوشهممه (11ی 5ی 2026) لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئەوان ناوبانگێکی زۆرباشیان لە کۆنگرێس هەیە و لەوێ دەڵێن ئەوان زۆر بە توندی شەڕ دەکەن، “بەڵام نەخێر؛ تەنیا کاتێک پارەیان دەدرێتێ بە باشی شەڕ دەکەن. بۆیە من زۆر لە کورد بێهیوام”.
ئهوهشی وت، “من لەگەڵ ئەو کارەدا نەبوم کە چەکیان پێدرا، وتم هەرگیز ناگاتە ئەو دەستی خۆپیشاندەران، راستیشم کرد. حەزم بەوەیە کە راست بم. ئێمە هەندێک چەک و تەقەمەنیمان نارد و بڕیار وابو رادەست بکرێن، بەڵام ئەوان لای خۆیان هێشتیانەوە”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









