
عەلی حەمە سەعید-SNN
هەرچەند وابڕیاربوو كە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مووچەكانیان لەڕێگەی ATMەكانەوە وەردەگرن ئەمڕۆ مووچە وەربگرن، بەڵام ئامێرەكان پارەیان تێدا نییە، بە وتەی فەرمانبەران و مامۆستایان، مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت شانازی بەپرۆژەی هەژماری منەوەدەكات كە جگە لەوەی سودی تایبەتی بۆخۆی هەبووە، نەبووەتە مایەی كارئاسانی و سود گەیاندن بە فەرمانبەران.
دیاری عەبدوڕەحمان، یەكێك لە مامۆستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە SNN ی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە مووچەكانمان كەوتوووتە سەر پرۆژەی هەژماری من، هەرچەند وابانگەشەكرا كە گوایە ئەم پرۆژەیە زۆر كارئاسانی بۆ فەرمانبەران دەكات و قەرەباڵغی لە بانكەكان ناهێلێت، بەڵام ئەمە تەنها بانگەشە بوو، چونكە ڕاستە قەرەباڵغی لە بانكەكان كەمبووەتەوە، بەڵام قەرەباڵغی لەبەردەم ATMەكان دروستكردووە، بەتایبەت ئەو شار و ناوچانەی ئامێری كەمی لێیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی دیكە لەو گرفتانەی كە لە هەژماری من هەیە ئەوەیە كە لەكاتی خۆیدا پارە ناخرێتە سەر حسابەكانمان، بەڵكوو فەرمانبەران و مامۆستایان لە چاوەڕوانیدا دەهێڵنەوە پاشان كە پارە خرایە سەر حسابەكانمان پاشان كێشەكە دەستپێدەكات چۆن و لە چ كاتێكدا بتوانین پارەكانمان ڕابكێشین.
ئەو مامۆستایە ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی هەژماری من بووەتە بارگرانیەكی زۆر بەسەر فەرمانبەرانەوە، چونكە پێشتر دەچووین لە بانك مووچەكەی خۆمان بە بێ كەموزیاد وەردەگرت لەكاتی خۆیدا، بەڵام ئەوە چەند مانگێكە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە، پارەیان تێدا نامێنێت فەرمانبەران ناچار دەبن بچنە لە بارزاڕ و لە نوسینگەكان پارەكانیان ڕابكێشن كە، من بۆخۆم كە مووچەكەم نزیكەی 850 هەزار دینارە، نزیكەی 10 هەزار دینار لە مووچەكەم كەمتر وەرگرتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









