بۆ ڕێگری لە سووتان؛ لە کاتژمێر 11ـی شەوەوە مانەوە لە چیای گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە کرا

شاخى گۆیژە لە سلێمانى | فۆتۆ:KBF
SNN
بۆ ڕێگریکردن لە سووتان و شێواندنی ژینگەی ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی دارستانی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکاری نوێی بۆ سەردانیکردنی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ ڕاگەیاند.
کاراکردنەوەی لیژنەی فریاگوزاری
ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری پاراستنی دارستان و پاوانی سلێمانی بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، لەپێناو پاراستنی چیای گۆیژە لە سووتان و شێواندنی دارستانە سروشتییەکان، بڕیاردراوە بە کاراکردنەوەی لیژنەی فریاگوزاری. ئەم لیژنەیە ئەرکی ئەوەیە شەوانە لەسەر چیاکە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرکەوتنەوەیەکی لەناکاو، بە خێرایی لە ئامادەباشیدا بن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.
بەرپرسیارییەتی شوێنکار و کافترییاکان
بەڕێوەبەری پاراستنی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی خاوەن شوێنکارەکانی سەر چیاکە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت سنووری شوێنەکانیان لە پوش و پاوان پاکبکەنەوە. هەروەها بەرپرسیارییەتی دەوروبەری شوێنەکانیان لە ئەگەری کردنەوەی ئاگر دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن شوێنکارەکان، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە وەرزی گەرمادا.
سنووردارکردنی کاتی مانەوەی گەشتیاران
وەک بەشێک لە ڕێکارە نوێیەکان، کاتی مانەوەی هاونیشتمانیان و گەشتیاران لەسەر چیای گۆیژە و ئەزمەڕ سنووردار دەکرێت. بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا ڕێگە نادرێت دوای کاتژمێر 11ـی شەو گەشتیاران لەسەر چیاکە بمێننەوە، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ژینگەیی و ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو نراوە کە زیان بە سروشتی ناوچەکە بگەیەنێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









