
بەنزینخانە
SNN – ئابووری
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە کێشەی کورتهێنانی بەنزین لە وڵاتدا چارەسەر دەکەن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە نرخی سووتەمەنی لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و جیهان زۆر هەرزانترە.
هۆکاری قەیرانەکە و ڕێگەچارەکان: کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕوونیکردەوە، بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە ژمارەیەک کۆمپانیا کشاونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 5 ملیۆن لیتر بەنزین. بۆ پڕکردنەوەی ئەم کورتهێنانە، لە ڕێگەی کۆمپانیای “سۆمۆ”وە بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.
پابەندبوون بە سزاکانی سەر ئێران
کۆمپانیاکە پابەندبوونی تەواوی عێراقی بە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بەنزین لەو وڵاتەوە هاوردە ناکرێت.
پاڵپشتی حکومەت و جۆرەکانی سووتەمەنی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان بە پاڵپشتی دارایی حکومەت دەدرێنە هاووڵاتییان. لە ئێستاشدا 4 جۆر سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بەردەستن:
-
بەنزینی نۆرماڵ (ئۆکتان 85)
-
بەنزینی موحەسەن (ئۆکتان 91)
-
بەنزینی سوپەر (ئۆکتان 95)
-
غازی شل (LPG)
وەزارەتی نەوت پرۆسەی تێکەڵکردنی ماددەکان لە پاڵاوگەکاندا وەک کارێکی هونەری بۆ گۆڕینی “نەفتا” بۆ بەنزین و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی وەسف کرد، لە کۆتاییشدا داوای لە میدیاکان کرد زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
49 خولهك لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما لە ڕێگادایە
49 خولهك لهمهوپێش -
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









