سبەی چارەنووسی مووچەی مانگی شەش و چارەنووسی 120 ملیار دینارەکە یەکلادەکرێتەوە

مووچە
SNN-
بڕیارە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی عەلی زەیدی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، تێیدا چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ دەکرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (SNN) کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی کورد پرسی کەمکردنەوەی بڕی ئەو 120 ملیار دینارە پێشنیاز دەکەن کە پێشتر وەکو پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دیاریکرابوو، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت و ئەم بابەتە یەکلابکرێتەوە. دوای کۆبوونەوەکەش بە تەواوی ڕوون دەبێتەوە کە بەغدا چەند پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و چ ڕۆژێک مووچەی مانگی 6 ڕەوانە دەکرێت.
حکومەتی هەرێم وەزیرەکانی ڕاسپاردووە
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە داوای لە وەزیرانی کورد کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا پرسی ئەو 120 ملیار دینارە بورووژێنن و بە فەرمی داوای کەمکردنەوەی بکەن. حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ڕازیکردنی بەرپرسانی عێراق بە کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە، تاوەکو ئەو کاتەی یاسای بودجە ئامادە دەکرێت، یان سیستمی (ئەسکۆدا) لە دەروازە سنوورییەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و داهاتی نانەوتی دووبارە زیاد دەکاتەوە.
هۆکاری کورتهێنانەکە چییە؟
زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لە 55 بۆ 60 ملیار دینار زیاتر وەکو پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی بنێرێت. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێکی زۆری داهاتی نانەوتی مانگی 6، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 5 خەرجکراوە (کە تایبەت بوو بە مووچەی 87 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست)، لەگەڵ تەرخانکردنی بەشێکی دیکەی داهاتەکە بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەچوونی دامودەزگاکانی حکومەت.
نرخی نەوت بەرزبووەوە
تهمموز 8, 2026نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی 6
تهمموز 7, 2026لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی زێڕ دابەزی
تهمموز 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
شەڕی درۆنەکان چڕتر دەبێتەوە.. ڕووسیا خستنەخوارەوەی 376 درۆنی ئۆکرانی ڕادەگەیەنێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پلەکانی گەرما دەگەنە 55 پلە و بەرگری شارستانیش هۆشداری دەدات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









