
مووچە
SNN-
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا، ڕایگەیاند کە مووچەی ئەمساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان مسۆگەرە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە حکومەتی عێراق چەند ڕێگەیەکی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی کاتی قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت و مووچەی مووچەخۆران دابین بکات؛ لەوانەش دەرکردنی 20 بۆ30 تریلیۆن دینار لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە.
شێروانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، زیادکردنی داهاتی نانەوتی، زیادکردنی هەناردەی نەوت و بەهێزکردنی مامەڵەی دیجیتاڵی، دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە داراییە.
لە کۆتاییشدا، ئەم پەرلەمانتارە هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە داهاتوودا هەنگاوی پێویست و کاریگەر نەگیرێنەبەر، مەترسیی داڕمان ئابووریی عێراق دەگرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









