ڕێکخراوی بەدر هەڕەشەکەی سەرۆکوەزیران بۆ داماڵینی چەک ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری دەدات

0
8

SNN-

ڕێکخراوی بەدر، لە ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکاندا، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەربڕی بۆ بەکارهێنانی “هێز” بەمەبەستی کۆکردنەوە و داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان و خستنەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە، و هۆشداریش دەدات کە “ئەم پڕۆسەیە فیتنەی لە دواوەیە”.

وادەی کۆتایی حکومەت

حکومەتی عەلی زەیدی ڕێککەوتی 30ی ئەیلوولی 2026ـی وەک کۆتا وادە بۆ کۆکردنەوەی چەکی دەرەوەی یاسا و ڕێکخستنی تەنها لە چوارچێوەی دەزگا فەرمییەکاندا دیاریکردووە. حکومەت هۆشداریی داوە کە ئەگەر تا ئەوکاتە ئەو گرووپانە چەکەکانیان ڕادەست نەکەن، بەهێز ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

محەممەد ناجی، وتەبێژی ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی ڕێکخراوەکەی ڕوون کردەوە و رایگەیاند: “ڕێکخراوەکەمان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بۆ لێسەندنەوەی چەکی گرووپەکان ڕەت دەکاتەوە.”

ناجی هۆشداریی دا و وتیشی کە وروژاندنی پرسی داماڵینی چەک بەو شێوەیە، وڵات بەرەو گرژی و فیتنەی ناوخۆیی دەبات. هەروەها جەختیکردەوە: “ئەو زمانەی هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات بەزاندنی هەموو سنوورەکانە، ئێمە ڕێگە نادەین نە سەرۆکوەزیران و نە هیچ کەسێکی دیکە بەم شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ بکات، چونکە ئەمە دەرگا بۆ ئاژاوەی ناوخۆیی دەکاتەوە.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this