کۆشکی سپی: لێدوانەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەرووی هورمز جدی نەبووە و تەنها گاڵتەیەک بووە

SNN-
کۆشکی سپی هەوڵی هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییە دیپلۆماسییە دەدات کە بەهۆی قسەکانی ترەمپەوە لەسەر گەرووی هورمز دروست بووە؛ بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن لێدوانەکەی ترەمپ بۆ خستنەسەری ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی تەنها لە چوارچێوەی “گاڵتە”دا بووە و مەبەست لێی ڕاگەیاندنی فەرمی نەبووە.
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا گاڵتەی کردووە کاتێک ڕایگەیاندووە کە بەمزوانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت.
ترەمپ ڕۆژی هەینی لە میانی کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە ئەکادیمیایەکی پۆلیس لە ویلایەتی نیویۆرک، بە پێکەنینەوە ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لە تێکشکاندنی ئێران دەبینەوە کە تووشی شکستێکی زۆر سەخت بووەتەوە، بەم زووانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکی ڕادەگەیەنم.”
سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارەی دابینکردنی وزەی جیهانی – کە لە سەرەتای جەنگەکەوە لەلایەن تارانەوە داخراوە – لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە؛ هەڵوێستێک کە تاران بە توندی ڕەتی دەکاتەوە.
لە بەرامبەردا، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” وەڵامی ترەمپی دایەوە و نووسیویەتی: “گەرووی هورمز ئێرانی بووە و بە ئێرانیش دەمێنێتەوە، ئەم ڕێڕەوە تەنیا بە فەرمانی ئێران دەکرێتەوە و دادەخرێت.”
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
14 چرکە لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی سەبەتەی 5ـی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
14 چرکە لهمهوپێش -
وائیلی:داهاتى یهك مانگى دهروازهكانى عێراق 500 ملیار دینارى تێپهڕاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









