لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی مانگی ئاب دوا دەكەوێت

0
460

SNN-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی کێشەی دارایی و سستی لە کۆکردنەوەی داهاتەکاندا، مووچەی مانگی ئاب لە کاتی خۆیدا دابەش ناکرێت.

کورتهێنانی نەختینە

پێناچێت مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بگاتە دەستیان. بەهۆی سستی لە گەیشتنی داهاتەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت و بوونی هەندێک گرفتی دارایی، وەزارەتی دارایی ڕووبەڕووی کەمیی نەختینە بووەتەوە. ئەمەش وای کردووە کە وەزارەتەکە پێویستی بە تێچووی دارایی زیاتر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی مانگی هەشت بەتەواوی دابین بکات.

باسم غورابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان و بەهۆی کەڵەکەبوونی هەندێک پابەندیی دارایی، وەزارەتی دارایی ناتوانێت لە وادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دابەش بکات.”

لاوازیی داهاتی نانەوتی

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕەخنە لە شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکان دەگرێت و ئاماژە بەوە دەدات کە عێراق لە بەدەستهێنانی داهاتە نانەوتییەکاندا وەک پێویست سەرکەوتوو نەبووە. هەرچەندە حکومەت پشت بە داهاتەکانی وەک سەنەداتی گەنجینە، باج، گومرگ و کرێی موڵکەکانی دەوڵەت دەبەستێت، بەڵام پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەم پارانە بۆ ناو خەزێنەی دەوڵەت زۆر خاوە و بڕەکەشیان لە ئاستی خەرجییە زۆرەکانی دەوڵەتدا نییە.

بەشی بکە لە
تاگەکانمووچە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this