جگە لە قەرزی کۆڕەک، حکومەتی هەرێم 400 ملیار دۆلاری بەغدا قەرزارە

دۆلار و دینار
SNN
فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ئەو شایستە داراییەی لا ئەستۆی هەرێمی کوردستاندایە و کۆی گشتییەکەی دەگاتە نزیکەی 400 ملیار دۆلار.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی خەزعەلی بڵاوی کردوونەتەوە، وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:
١. زیانەکانی ڕادەستنەکردنی نەوتی خاو: بڕی ئەو زیانانەی بەر گەنجینەی دەوڵەت کەوتووە بەهۆی ڕادەستنەکردنی بڕی نەوتی خاو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی
نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢٥، بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
٢. هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی تورکیاوە: بڕی ٩٠ ملیار دۆلار وەک شایستەی دارایی ئەژمار کراوە بەرامبەر بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی
تورکییەوە لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٣.
٣. کێڵگەکانی نەوتی باکوور: زیانەکانی پەیوەست بە سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای “نەوتی باکوور” بە نزیکەی ١٢٢ ملیار دۆلار دیاری
کراوە.
ئەم پەرلەمانتارە بانگەشەی ئەوە دەکات ئەم ژمارانە بە بەڵگەوە سەلمێندراون و وەک شایستەی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێن.
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری یەدەگی نەختینەیی بەکارهێناوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە ئەمڕۆوە چەند ڕێکارێکی نوێ بۆ بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









