
دۆخێکی باراناویی
SNN-
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانى بۆ دۆخى کەشوهەواى ڕۆژانى داهاتوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە لە رۆژى شەممەى داهاتوو ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان هەیە.
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە کراوە، ڕۆژى پێنجشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک بەشی ناوچەکانی باشووریش کەمێک هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە پلەى گەرماى تۆمارکراوى ڕۆژى پێشتر.
لەڕاگەیێنراوەکەدا بەرزترین پلەکانى گەرماى ڕۆژى پێنجشەممە بەمجۆرە دیارى کراوە: دهۆک: 39، سلێمانی: 40، هەولێر: 42، نەینەوا و کەرکوک: 43، ئەنبار: 44، سەڵاحەدین: 45، بەغدا، دیالە و کەربەلا: 47، نەجەف و بابل: 48، واست، دیوانیە، موسەنا، میسان و بەسرا: 49، زیقار: 50 پلەی سەدی.
سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ڕۆژى هەینى لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باشوور کەمێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
لەبارەى پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ڕۆژى شەممە ئاماژە بەوە کراوە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەت لە بەشەکانی هەرێمى کوردستان کە ئەگەری بارینی تاوە بارانی کەم هەیە و با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و مەودای بینین 8 تاوەکو 10 کم دەبێت، لە کاتی تۆزوخۆڵیشدا 5 تاوەکو 7 کم دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ڕۆژى یەکشەممە، کەشناسی دەشڵێت: کەشوهەوا نیوە هەور دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوور وەک خۆیان دەمێننەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









