
SNN-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیاکانی نەوت دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە نزیکەی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر بەغدا تێچووی پاڵاوتن وەک ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەژمار بکات، دەتوانن بەنزین بە 450 دینار بدەنە هاووڵاتییان.
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) باسی لەوەکرد، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە و هەموو کۆمپانیاکان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ، ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە نێوان 220 بۆ 230 هەزار بەرمیلدایە لە ڕۆژێکدا و بەشێکی بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاردەهێندرێت، ڕوونیشیکردەوە، سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە، تەنیا کێڵگەی سەرسەنگ نەبێت، کە بەهۆی چەند هێرشێکی درۆنی، زیانی بەرکەوتووە و هێشتا دەستیپێنەکردووە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان وتیشی، کێشەی بەنزین تا رادەیەکی باش چارەسەر کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی بە یەکجارەکی کێشەکە نەمێنێت، پێویستە حکومەتی فیدراڵ پشکی هەرێمی کوردستان بدات.
راشیگەیاند، “حکومەتی فیدراڵی تێچووی پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ پاڵاوگەکانی خۆی بە پێنج هەزار و 900 دینار (نزیکەی چوار دۆلار) هەژمار دەکات، بەڵام بۆ پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلارە. هەر کاتێک بەغدا ئەو نەوتەی دەیداتە هەرێم بە چوار دۆلار بۆمان هەژمار بکات، ئێمەش بێگومان بەنزین بە 450 دینار دەدەینە هاووڵاتییان.”
هاوکات جەختی لەوە کردەوە پێویستە بڕی پاڵاوتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، چونکە لە ئێستادا رۆژانە تەنیا 50 هەزار بەرمیل دەپاڵێورێت، لە کاتێکدا خواستی ناوخۆیی دەگاتە 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە دا، رۆژانی 26 و 27ـی ئەم مانگە لەگەڵ لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەتەوە؛ ئێستاش چاوەڕێی راسپاردەی ئەو لیژنەیەن بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوەکوو بزانرێت چ بڕیارێک لەو بارەیەوە دەدرێت. دووپاتیشی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ هەر بڕیارێک بدات، پێوەی پابەند دەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









