
SNN-
لە سەردانیدا بۆ بارەگای دەستەی دەستپاکی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەنگی دژ بە گەندەڵی گەورەیە و دەستەکە هێڵی پێشەوەی بەرگرییە لەو جەنگەدا.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دەستەکە و کادرە پێشکەوتووەکانیدا کۆبووەوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری میکانیزمەکانی کارکردن و هەوڵەکانیان بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی بێت.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەکەی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، کە دەستەی دەستپاکی تەلارێکە بە دیوارەکانی ناپێورێت، بەڵکو بە تەرازووەکەی و بە دوو گفتەکەی کە ئەمانەت و پاراستنی سامانی گشتیین دەپێورێت، ئاماژەی بەوەدا کە جەنگی دژ بە گەندەڵی گەورەیە و دەستەکە هێڵی پێشەوەی بەرگرییە لەو جەنگەدا.
جەختی لەوەشکردەوە کە دەبێت ڕۆڵی دەستەکە تەنها لەلایەنی چاودێریدا کورت نەبێتەوە، بەڵکو لایەنی خۆپارێزیش بگرێتەوە، و تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بنبڕکردنی یەکجارەکی سیستەمی گەندەڵی، و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی پارێزگاکان هاوشێوەی پڕۆژەی وەزارەتەکان.
زەیدی ڕێنماییدا بە بەدواداچوونی پڕۆژەکان بەپێی سێ ئاست، کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەی پڕۆژەکە و تێچووەکەی، کە لە پڕۆژە تێچوو بەرزەکانەوە دەست پێدەکات، پاشان پڕۆژە مامناوەندەکان، و دواتر پڕۆژە بچوکەکان، بەجۆرێک کە دەستەبەری ئاڕاستەکردنی هەوڵە چاودێرییەکان بە شێوازێکی کاریگەرتر بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییدا بە چالاککردنی یاسای پاداشتکردنی هەواڵدهەران لەسەر حاڵەتەکانی گەندەڵی، و بەهێزکردنی بەدواداچوونی دەروازە سنوورییەکان، و ڕسوواکردنی گەندەڵکاران، وێڕای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مانگانە و وەرزی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاستی دەستکەوتەکان لەم بوارەدا.
لە لایەنی خۆیەوە، سەرۆکی دەستەکە پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی تیمی مەیدانی بۆ وردبینی کردنی گرێبەستەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، کە وردبینییان بۆ گرێبەستی هەشت وەزارەت تەواو کردووە و کارکردنیش بەردەوامە بۆ تەواوکردنی دامەزراوەکانی دیکە، هەروەها ئاماژەی بە تەواوکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ دەستپاکی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد کە تا ساڵی ٢٠٣٠ درێژ دەبێتەوە، و ئامادەیی دەستەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی.
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









