دڵنیایی لەبارەی مووچەی ئەمساڵەوە درێتە فەرمانبەران

0
448

SNN-

لەبارەی مووچەی ئەمسآڵی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەڵێت: مووچە مسۆگەرکراوە

محەمەد نوری، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی نییە، هەروەها بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی عێراق بە زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن توانیویەتی پارەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچە دابین بکات، و سەرەڕای ئاستەنگەکانی نەفرۆشتنی نەوت و داخستنی گەرووی هورمز، پارەی پێویست دابین کراوە و کێشەی کەمیی نەختینە چارەسەر کراوە بە شێوازێک کە کاریگەری لەسەر مووچە نەبێت.

سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، دڵنیایی دا کە هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە و دوای دابەشکردنی مووچەی دامودەزگاکانی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this